مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا. ده‌شڵێت، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له هه‌زار هێرش به درۆن موشه‌ك له‌لایه‌ن ئێران و هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به كه‌ناڵی جزیره‌ی راگه‌یاند، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
مه‌سرور بارزانی وتوشیه‌تی، هیچ لایه‌نێك گوشاری نه‌خستۆته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگه‌وه بگلێت. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌دورگرتنی له ناكۆكییه‌كان، ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی.
ئەوەشی خستۆته‌ڕو، تاوه‌كو ئێستا هەرێم ڕوبەڕوی زیاتر لە هەزار هێرش بە موشەک و درۆن بوەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردوه کە ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ لەلایه‌ن ئێرانەوە بون یان لە ناوخۆی عێراقەوە لە ڕێگەی هەندێک لە گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ئەنجام دراون.
مه‌سرور بارزانی ره‌تیكردۆته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل‌دا هه‌بێت و وتیشی، به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵدایه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بونی سەربازانی ئەمریکای لە بنكه‌ی ئاسمانیی هەریر ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە 10 ساڵە ئەو بنكه‌یه بونی هیچ هێزێکی ئەمریکی بەخۆیەوە نەدیوە.