ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاشكرایكرد، هێرشه درۆنییه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، شوێنی نیشته‌جێبونی ئه‌ندامێكی رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كردۆته ئامانج و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێبه‌رایه‌تی سه‌مه‌لاته.
ئاوێنه: ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێرشی درۆنیی به‌یانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی، هەرچەند لە شوێنی نیشتەجێبونی یەکێک لە هاوڕێیانی ڕێبەرایەتی بوە و زیانی ماددی لێکەوتوە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە هاوڕێکەمان سەلامەتە و هیچ زیانێکی گیانی پێ نەگەیشتوەو هەمو هاوڕێکانیشمان لە سەلامەتیدان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه وتوشیه‌تی "کۆماری ئیسلامی لەم ماوەدا زیاتر لە 100 جار بە درۆن و شێوەی جۆراوجۆر لێمانی داوە، بەڵام نەیتوانیوە ئیرادە و ورەمان بشکێنێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئێمە بە ئیرادە و هێزی خۆمان، هەمیشە خۆمان پاراستوە و خۆمان بۆ ڕۆژێک ئامادە دەکەین کە گەلەکەمان بە سەرکەوتنەوە بگات بە ئازادی و ژیانێکی شایستە. ئەمڕۆش وەک هەمیشە، بە دڵێکی ئارام و ورەیەکی بەرز دەڵێین: ئیرادەمان لە هەمو کاتێک بەهێزترە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی درۆنیی كردە سەر بارەگاكانی كۆمه‌ڵه لە بانەگەورە لە نزیک زرگوێز.
هه‌ر سەرلەبەیانی ئەمڕۆبە درۆنی بمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سورداش.
عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەرەڕای ئەوەی هێرشەکە خەساری مادیی لێکەوتوەتەوە، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و سەرجەم هاوڕێیان و بنەماڵەکانمان ساغ و سەلامەتن.