باسم محه‌مه‌د، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی وه‌كو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بێت. ده‌شڵێت، به هه‌رێممان وت، ئه‌و بڕه نه‌وته وه‌رده‌گرین و ئێمه به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌نرخی عێراق بۆ هه‌رێم دابین ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌وان وتیان خۆمان به‌نزین دابین ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: باسم محه‌مه‌د، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەرێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئەوەی نرخی سوتەمەنی وەكو عێراق بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمە بەراشكاوی بە هەرێمی كوردستان‌مان وت ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە وەردەگرین و ئێمە وەك وەزارەتی نەوت خۆمان بەنزین و سوتەمەنی بە نرخی پارێزگاكانی تری عێراق بۆ هه‌رێم دابین دەكەین، بەڵام ئەوان وتیان خۆمان بەنزین بۆ هەرێم دابین دەكەین.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێم وتی، رێككه‌وتنێكی سێقۆڵی له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ، حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی نه‌وتدا هه‌یه، ده‌كرێت هه‌مواربكرێته‌وه به‌پێی دانوستان.
وتیشی، هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان هاوڵاتی له هه‌رێم و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دۆسیه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێم پێویستی به گفتوگۆی زیاتره‌و جه‌ختیشی له گرنگی دانوستان كرده‌وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بكات.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌ڕێژه‌ی 75% دابه‌زیوه به‌هۆی داخرانی گه‌روی هورمزه‌وه.
وتیشی، عێراق به‌ر له جه‌نگ نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه هه‌نارده ده‌كرد.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئێران له گفتوگۆدان بۆ رێگه‌دان به هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له گه‌روه‌كه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وت له عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و واش رێككه‌وتوین، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك روبه‌ڕوی زیان بوه‌وه، قه‌ره‌بوبكرێته‌وه.