په‌رله‌مانتارێكی پارتی: به‌غدا پاره‌ی پێویستی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابینكردوه‌
  2026-08-09       174       

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پاره‌ی پێویستی بۆ موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینکردوە و لە رۆژانی داهاتودا بڕیار لەسەر ناردنی دەدرێت.

ئاوێنه‌: دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ میدیای حزبه‌كه‌ی وت، دوای پەیوەندیکردنیان بە فەرمانگەکانی ژمێریاری، بودجە و نوسینگەی فەرمیی وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایان کردونەتەوە کە پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و تێکڕای رێکارە ئیداری و یاساییەکان کۆتایییان هاتوە و تەنیا بڕیاری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەکە ماوەتەوە.

سەبارەت بە چۆنیەتی ناردن و دابەشکردنی بودجەکە، دانەر عەبدولغەفار وتی "خەرجکردنی موچەی مانگی حەوت بە هەمان شێوازی مانگەکانی پێشو دەبێت، واتە بڕی 120 ملیار دیناری لێ دەبڕدرێت و باقیی پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت."

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە كرد، چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی دوشەممە یان سێشەممەی داهاتودا، بڕیاری فەرمی و کۆتایی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە بدرێت.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×