سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له نوسراوێكدا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دامەزراندن بە "لەجیاتی دانان" بەهەمو شێوازەكان راگیراوە.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له نوسراوێكدا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه ئیمزای ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی له‌سه‌ره، رایگه‌یاندوه، سەبارەت بە ناوەڕۆکی نوسراومان بۆ لەجیاتی دانانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ، چاوپۆشی لە بڕگەی (2)ی نوسراوی سەرەوەمان دەکەین و کاری پێنەکرێت.
وتوشیه‌تی، لە چوارچێوەی هەردو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (269 لە 2025/2/5) و (292 لە 2025/10/15) دامەزراندن بە لەحیاتی دانان بە هەمو شێوازەکان ڕاگیراوە و هیچ ناوێک بۆ ئەم سەرۆکایەتییە بەرزنەکرێتەوە.
