عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و به‌نزینه نۆرماڵه‌ی له هه‌ولێر به‌رهه‌م دێت لیتری گه‌یشته 1700 دینار‌و ئه‌مڕۆ به‌نزینی كار به جومله به 1600 دینار بوه.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەو به‌نزینه نۆرماڵەی لە هەولێر بەرهەم دێت، لیتری گەیشتە 1700 دینار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتوشیه‌تی، بەرهەمی ڕۆژانەی کار نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزارە، 2 ملیۆن و 500 هه‌زاری بۆ عێراقه. لاناز-یش نزیکەی یه‌ك ملیۆن لیتر بەرهەمی هەیە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ڕەوایە ئەمڕۆ بەنزینی کار بە جوملە بە 1600 دینار بوە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڵاویكردۆته‌وه نرخی جۆره‌كانی دیكه‌ی به‌نزین له هه‌ولێر به‌مشێوه‌یه‌یه:
سوپه‌ر: 2390 دینار
موحه‌سه‌ن: 2190 دینار
گازوایل: 1390 دینار
