ئەندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر نه‌وتی وڵاته‌كه له گه‌روی هورمزه‌وه هه‌نارده نه‌كرێت، دابه‌شكردنی موچه ده‌بێته 45 رۆژ جارێك. ده‌شڵیت: عێراق ده‌یه‌وێت بڕی 2 ملیار دۆلار له ئه‌مریكا قه‌رز بكات.
ئاوێنه: مه‌نسور به‌عێجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به ماڵپه‌ڕی سومه‌رییه نیوزی راگه‌یاند، "حکومەت یاسای قەرزکردنی ڕەوانەی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران کردوە"، هەروەها ڕونی کردەوە کە "یاساکە لە ماوەی هەفتەی داهاتودا تەواو دەکرێت."
ئاشكراشیكرد، "حکومەتی عێراق لە هەوڵی وەرگرتنی قەرزێکدایە بە بڕی نزیکەی 2 ملیار دۆلار لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتیشی"قەیرانێکی دارایی زۆر گەورە هەیە کە حکومەتی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت و عێراق گەورەترین زەرەرمەندی جەنگی ئێران و ئەمریکایە بەوپێیەی 150 ملیار دۆلاری زەرەر کردوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویستە حکومەت شاندێکی سیاسی لە هەمو لایه‌نه سیاسییەکان پێکبهێنێت بۆ سه‌ردانكردنی ئێران بە مەبەستی ڕەخساندنی ده‌رفه‌ت بۆ کەشتییەکان تاوەکو لە ڕێگەی هورمزەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق تێپەڕ ببن."
جەختیشی کردەوە لەسەر "پێویستیی مانەوەی شاندەکە لە ئێران تا ئەو کاتەی ئێران ڕێگە بە تێپەڕبونی نەوتی عێراق دەدات لە ڕێگەی هورمزەوە."
به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "مووچەی فەرمانبەران لە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەدرێت" و ئاماژەی بەوەش دا کە "عێراق بە قەیرانێکی زۆر مەترسیداردا تێدەپەڕێت."
وتیشی: ئەگەر هەناردەکردن لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە نەبێت، دواکەوتن لە موچەی فەرمانبەراندا ڕودەدات و ڕەنگە دابه‌شكردنی موچه بگاتە 45 ڕۆژ جارێک.