پەرلەمانتارێکی عێراق بە هاوکاری وەزیرێکی پێشوو بە ئەنجامدانی گەندەڵی گەورە تۆمەتبار دەکرێت
  2026-08-09     

بەپێی ئەو بەڵگەنامە فەرمییانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڵاوکرابوونەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی  گەندەڵی ناوەندی لە کەرخ داوایەکی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامی پەرلەمان (نازم دەویج ئەسەدی). ئەم ڕێکارە یاساییە لەسەر بنەمای بوونی گومان و تێوەگلانی ناوبراو لە تاوانی بەدەستهێنانی قازانج و بەرژەوەندی ڕاستەوخۆ لە گرێبەست و کاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هاتووە.

ئاوێنە: ​لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکانی دادگا دەریانخستووە کە ناوبراو لە ڕێگەی ڕێککەوتنی پێشوەختە لەگەڵ وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە هاوکاریی کەسێکی تر، هەستاون بە دامەزراندنی کۆمپانیایەک بە ناوی (التداعی بۆ بازرگانیی گشتی و تەکنۆلۆژیای زانیاری و بەڵێندەرایەتیی گشتیی سنووردار) و تۆمارکردنی بە ناوی کەسێکی تری وەکو دەستسارێژکراو (سامر شاكر هاشم)ـەوە. ئامانج لەم کارەش تێوەگلاندنی کۆمپانیاکە بووە لە وەرگرتن و تێپەڕاندنی ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ئەنجام دراون، لەوانەش گرێبەستەکانی تایبەت بە کاتی ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ و ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ سەبارەت بە دەستەبەرکردنی مۆڵەتی تایبەت بۆ دامەزراندن و هێنانی کرێکاری بیانی بۆ عێراق.

​لە ئەنجامی ئەم بەدواداچوونانە، دادگا، بۆ مەبەستی بەردەوامبوون لە ڕێکارە یاساییەکان و جووڵاندنی دعوا لە دژی ناوبراو بەپێی ماددەی (٣١٩) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١) ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو، داوای لە پەرلەمان کردووە کە بەپێی ماددەی (٦٣)ی دەستوور، ڕەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ناوبراو بدات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×