عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌و ھێرشه بێباكانه‌یه كه كراوه‌ته سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و داواش له كورد ده‌كات هۆشیار بن به‌رامبه‌ر به پیلانه‌كانی "سه‌رلێشێواندن."
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مشه‌و دوشممه له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی "هیچ پاساوێك بۆ ئەو هێرشە بێباکانەیه بونی نییه كه كراوه‌ته سەر نوسینگەی سەرۆک وەزیران بارزانی."
ئه‌و وتوشیه‌تی"پێویستە دۆسته کوردەکانمان هۆشیار بن بەرامبەر بە پیلانەکانی ئۆپراسیۆنی سه‌رلێشێواندن کە ئامانجیان چاندنی تۆوی دوبەرەکییە لە نێوان دراوسێکاندا."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئێمە دۆسته کوردەکانمان لە بەرامبەر سەدام و داعشدا پاراستن و سوپاسیشیان ده‌كه‌ین بۆ ئەو ئاسایشەی لەسەر سنورەکانمان دابینیان کردوە."