ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "من لەسیتەک ئەژیم، ئەحداسیاتی (Coordinate) ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانتان دەست کەوتبێت، ئەوەی ماڵی من هەر زۆر ئاسانە. هیوادارم بێ منەت بن و یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی بگەمە بەرزترین پلەی ئینسانیەت، کە شەهید بونە."
ئاوێنە: ئاری هەرسین لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەنوسێت "هێرشکردنە سەر ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەمان کردەوەیەکی ترسنۆکانەیە. عەرەب یەک میللەتن، بەڵام ٢٢ دەوڵەتیان هەیە، کەچی هەرێمێکی سەربە عێراقی داگیرکەریش بە ئێمە ڕەوا نابینن. عەجەبا ئەبێت ئێمە لای ئەمانە چەن مەکروهبین و چەن ڕقیان لێمان بێت؟… کەی خەبەرمان ئەبێتەوە؟… کەی ئەبین بە یەک میللەت؟"
بهرپرسی لقی چواری پارتی دهشڵێت "دواجار ئەو لایەنەی کە زۆر ترسنۆکانە درۆنەکانی بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەت نارد، بفەرمون من لەسیتەک ئەژیم، ئەحداسیاتی (Coordinate) ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانتان دەستکەوتبێت، ئەوەی ماڵی من هەر زۆر ئاسانە. هیوادارم بێ منەت بن و یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی بگەمە بەرزترین پلەی ئینسانیەت، کە شەهیدبونە لە پێناو خۆشبەختی گەل و سەروەری خاکی پیرۆزی کوردستان. ئێوە ئەتوانن زۆرمان لێ بکوژن، بەس ناتوانن میللەتی کورد بتوێننەوە".