ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووی کردە پشوو. بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ڕۆژە لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانیش پشووە.
ئاوێنە: ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو 25-8-2026 بەرامبەر بە 12ـی ڕەبیعولئەوەل لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەبێتە پشووی فەرمی و لەم مانگە تەنیا ئەو ڕۆژە پشووە.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە شاری هەولێر مەراسیمی گەورەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) بەڕێوەدەچێت. لە ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆژە وەک پشووی فەرمی دیاری کراوە.