بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28 خولەکدا، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) ئاراستەی قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر کران.
ئاوێنە: ئامانجی ئەم هێرشانە بریتی بووە لە بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن. لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاندووە کە خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە بەرانبەر ئەم پەرەسەندنە ئەمنییەدا، دەزگای دژەتیرۆری کوردستان هێرشەکەی بە توندی سەرکۆنە کردووە و ڕایگەیەندوە کە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە، هاوکات تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی خستووەتە ئەستۆی ئەنجامدەرانی. بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگاکە، درۆنەکان لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی شوێنە ئاماژەپێکراوەکان کرابوون.