شەپۆلێکی ساردی جەمسەری ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
  2026-08-17       156       

بەپێی زانیارییەکانی شارەزایەکی کەشناسی، لە ئەنجامی کاریگەریی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە ڕێژەی ٥ بۆ ٧ پلەی سیلیزی ڕوو لە دابەزین بکەن.

ئاوێنە: لەم چوارچێوەیەدا، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گۆرانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پێگەی ئەم بارستە هەوا ساردە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دۆخی کەشوهەوای ناوچەکەدا.

بە گوێرەی شرۆڤەی کەشناسی، لە ڕۆژانی داهاتوودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە ساردە قوڵتر دەبێتەوە و پانتایی فراوانتر دەگرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە کاتەکانی ڕۆژدا کەشوهەوایەکی مامناوەند باڵ بەسەر ناوچەکاندا بکێشێت، هاوکات لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیانیدا دۆخێکی تەواو فێنک و زستانئامێز دروست ببێت.

شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم دابەزینە پلەی گەرمایە سەرەتایەکە بۆ گۆڕانی وەرزەکان و هاتنی قۆناغێکی کەشوهەوای ساردتر لە ناوچەکەدا.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×