ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ده‌ڵێت، هێرشه‌كه زۆر جێی گومانه‌و پێویسته به هۆشیارییه‌وه لێی بڕوانرێت.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی، له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد‌و وتی "پێشهاتێکی زۆر جێی گومانه" و "پێویستە بە هۆشیاری و وردییه‌وه" لێی بڕوانرێت.
به‌قایی جه‌ختی له په‌رۆشی ئێران كردۆته‌وه "بۆ بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندییە دۆستانه‌كانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق" و وتوشیه‌تی، پێویسته له هه‌مو روییه‌كه‌وه هۆشیاربن بۆ "پوچەڵکردنەوەی پیلانە شومەکانی دوژمنانی هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق کە ئامانجیان زیانگەیاندنە بە پەیوەندییە برایانه‌كانی هەردو گه‌ل."