فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا، داوای هه‌ڵوێستی ره‌سمی ئێرانی كردوه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم. عراقچی پێی وتوه، هیچ زانیارییەکی لانییە سەبارەت بەوەی هێرشه‌كه له خاكی ئێرانه‌وه كرابێت. عراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێویسته هۆشیاربن له‌و پیلانانه‌ی كه ده‌كرێت زیان به په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات بگه‌یه‌نن.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشممه، فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عەباس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامداوه‌و تێیدا تاوتوێی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیان كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فواد حسێن جەختی کردەوە کە هێرشه‌كانی پێشوی ئێران، بە بونی حیزب یان گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێم بیانویان بۆ دەهێنرایەوە، بەڵام ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاستەوخۆ شوێنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردوەتە ئامانج، کە ئەمەش دەکاتە پێشینەیەکی مەترسیدار کە دەبێتە هۆی زیاتربونی گرژی و هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانەی ئەم ئامانجگرتنە بێپاساوەی کردوه‌و داوای ڕونکردنەوەی هەڵوێستی فەرمیی ئێرانی کرد سەبارەت بە دەستدرێژییەکە و جەختی کردەوە کە کارێکی لەم شێوەیە هه‌ڵكشانێكی مەترسیداری گرژییەکانە و لێکەوتەی نەرێنی لەسەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لای خۆیەوە، عەباس عراقچی سەرسوڕمانی خۆی لە ڕودانی دەستدرێژییەکی لەم شێوەیە دەربڕی و ڕونی کردەوە کە هیچ زانیارییەکی لانییە سەبارەت بەوەی هێرشەکان لە خاکی ئێرانەوە ئه‌نجامدرابن، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر نەبونی هیچ پاساوێک بۆ کاری لەم شێوەیە، لە سایەی ئەو پەیوەندییە ئەرێنی و بەهێزانەی کە حکومەتی ئێران بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی بە دو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمەوە دەبەستێتەوە.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عێراق، فواد حسێن داوای لە لایەنی ئێرانی کرد هەڵوێستێکی فەرمی دەرببڕێت بۆ ڕونکردنەوەی هەڵوێستی ئێران لەسەر دەستدرێژییەکە و ئەو لایەن یان هۆکارانەی کە لە پشتییەوە وەستاون. لە لایەنی خۆشیەوە، وەزیر عێراقچی جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هەر شتێک کە ببێتە هۆی هه‌ڵكشانی گرژییەکان و تێکدانی سەقامگیری و بەڵێنیدا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەربکات بۆ ڕونکردنەوەی هەڵوێستی حکومەتی ئێران بەرامبەر ڕوداوەکە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی خستۆته‌ڕو رایگه‌یاندوه، عراقچی لە په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بە ئاماژەدان بە هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتیوانیکردنی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی خاکی عێراق، جەختی لەسەر "پێویستیی هۆشیاری بەرامبەر بە كرده‌وه تیرۆریستییەکان کردەوە، لەوانە هێرشکردنە سەر نوسینگەی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها ئەو پیلانانەی کە دەکرێت زیان بە پەیوەندییە دۆستانە و برایانه‌كانی نێوان هەردو وڵات بگەیەنن."
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هه‌ردولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سنورە هاوبەشەکان و پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردو وڵات کردەوە بۆ ڕێگری لە هه‌ر جۆرە نائارامی و هەڕەشەیەک بەرامبەر بە ئاسایشی سنورەکان.