ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم و سێ سه‌نته‌ری فرۆشتنی سه‌ر به كۆمپانیاكه‌یان له به‌غدا داخستون، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ته‌واوكردنی پێداویستییه یاسایی و رێكارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیاكه.
ئاوێنه: دەستەی ڕاگەیاندن و گه‌یاندنی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕێکارێکی مەیدانییان جێبه‌جێكردوه بۆ داخستنی ژمارەیەک لە بنکە و شوێنەکانی سەربە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە بەغدای پایتەخت.
وتوشیه‌تی، ڕێکارەکان داخستنی سێ سەنتەری فرۆشتنی سەر بە کۆمپانیاکەی لە ناوچەکانی عەرەسات، شەقامی فەلەستین و مەنسور له‌خۆگرت جگە لە داخستنی ئۆفیسی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە ناوچەی جادرییە، ئەوەش بە ئامادەبونی تیمە پسپۆڕەکانی دەستەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی بەدواداچونی دەستەكه‌ن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەرچون، هەروەها بۆ تەواوکردنی پێداویستییە یاسایی و ڕێکارییه‌كانی پەیوەندیدار بە ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە حکومی و ئه‌منییه‌كان.