ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 16 هه‌زار خانه‌نشین دوای مردنیان موچه‌كانیان رانه‌گیراوه. ده‌شڵێت: به‌ڕێوه‌به‌رانی لقه‌كانی خانه‌نشینی له‌و پارێزگایانه كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان تێدابوه، تێوه‌گلاون له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی ئه‌نقه‌ست لە داتا و زانیارییەکانی خانەنشیناندا.
ئاوێنه: ده‌ستەی دەسپاکیی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دەستیانكردوه به وردبینیی دۆسیەی خانەنشینان و ئەنجامدانی بەراوردکاری بۆ داتاكانی دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كه‌دا ئاشكرابوه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی لقه‌كانی خانه‌نشینی له‌و پارێزگایانه‌ی کردەوەی تیرۆریستییان تێدا ڕویداوە، تێوه‌گلاون لە ئەنجامدانی هەڵەی ئەنقەست لە داتا و زانیارییەکانی خانەنشیناندا.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردوه کە دەستەی خانەنشینی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و سەنتەری نیشتمانیی وەرچەرخانی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی پرۆسەی بەراوردکاریی داتاکانەوە پشتڕاستیان کردوەتەوە لە بونی 16 هه‌زارو 384 خانه‌نشین كه دوای مردنیان مووچەی خانەنشینییان ڕانەگیراوە، سەرەڕای نەبونی کەسانی شایستە بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و موچانه.