حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلول تەنها تایبەتە بە کۆتاییهاتنی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا، و ئەم وادەیە هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەی چەکداماڵینی گروپە چەکدارە ناوخۆییەکانەوە نییە.
ئاوێنە: وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای ببوونی هەندێک ناکۆکی و نیگەرانی لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکان، بەڵام پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ گروپە چەکدارەکاندا بە ئاراستەیەکی ئەرێنی و واقعیانەدا هەنگاو دەنێت، بە ئامانجی دوورخستنەوەی وڵات لە هەر ئاڵنگاری و قەیرانێکی نوێ.
لە لایەکی ترەوە، لە کۆنگرەی دیالۆگی بەغدادا جەخت لەوە کرایەوە کە تەواوی هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر زۆرینەی مەرجەکانی گەڕاندنەوەی چەک بۆ دەستی دەوڵەت، و لە قۆناغی ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی داڕشتنی باشترین میکانیزمن بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی کرداریی ئەم ئامانجە.