بورهان ره‌شید گوڵه، پارێزه‌ری لاهور شێخ جه‌نگی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی راگیراوانی لاله‌زار رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته یه‌كێتی ئاشته‌وایی بكات یان دۆسیه‌كانی راگیراوان بنێرێت بۆ دادگای ته‌میز، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناكرێت، پێویسته سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لایه‌نگرانی لاهور شێخ جه‌نگی و به‌ره‌ی گه‌ل له ساڵیادی هێرشكردنه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار، له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی گردبونه‌وه.
بورهان ره‌شید گوڵه، پارێزه‌ری لاهور شێخ جه‌نگی له گردبونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و وتی"ئەم قەزیەیە بەم شێوەیەی ئێستا چارەسەر ناکرێت، پێویسته یان ئاشته‌وایی بەرقەرار بكرێت، یاخود یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەگەر ئاشته‌وایی ناکات، ئەو مەلەفانە بنێرێت بۆ دادگای تەمییز، لەوێ بڕیاریان لەسەر بدرێت."
وتیشی "ئەگەر یه‌كێتی ئەمە ناکات، پێویستە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستیان هەبێت و ئه‌وان دەتوانن ته‌ده‌خول بکەن لەم بابەته‌دا بەو شێوەیەی کە یاسا ڕێوشوێنی بۆ داناوە."
پارێزه‌ره‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختی كرده‌وه"سەقفی زەمەنیی تەحقیق شەش مانگەو سەقفی دادگاییكردنیش بەپێی یاسا هەر شەش مانگە، ئه‌بێ ته‌واو بێت."
بورهان ره‌شید گوڵه وتیشی "تا ئێستا هیچ ئاشته‌واییه‌ك لەئارادا نییە. له یاسادا ئاشته‌وایی سه‌رداری حوكمه‌كانه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی نییه. پێمان خۆشه هه‌بێت."