شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی له ئه‌مڕۆوه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، كۆتا شه‌پۆلی گه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌رێكی لاوازیش بۆ باران بارین له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌یه.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"دوابەدوای ئەو بارستە هەوا فێنکەی لە رۆژانی رابردو هەرێمی کوردستانی گرتەوە لە ئەمڕۆ شەممەوە تا رۆژی چوارشەممە 26/8/2026 جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزبونەوە بەخۆیانه‌وه ده‌بیننه‌وه كه لەماوەی ئاماژەپێکراودا جێگیر ئەبن."
وتوشیه‌تی "لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە کۆتا شەپۆلی گەرما ئەبێت لەناوچەکانمان و پێشبینی ناکرێت لەماوەکانی داهاتودا بۆ هەمان ئاست پلەی گەرمی تۆماربکرێتەوە."
به‌قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایه "هەر لە رۆژی چوارشەممەوە 26/8/2026 بۆ رۆژی هەینی 28/8/2026، لەو ماوەیەدا هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای سورەوە بڕێک شێ دەگاتە بەرگەهەوای ناوچەکە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئاسمانی هەرێم لەماوەی ئاماژەپێکراودا بەزۆری دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و هەندێک کاتیش بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرێکی لاواز بۆ بارینی باران و دروستبونی هەورە بروسکە لە هەندێ شوێندا، پلەکانی گەرماش لەهەمان ماوەدا لەهەندێ ناوچەدا کەمێک نزمبونەوە بەخۆیانەوە ئەبیننه‌وه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "لەسەرەتای هەفتەی داهاتو 29ی ئەم مانگە بەدواوە بەگشتی پلەکانی گەرما بەرەو نزمبونەوەی زیاتر دەچن و بەگشتی کۆتایی بەگەرمای بەتین و بەهێز دێت لەگەڵ دەستپێکردنی کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکان و سەرەتایەک بۆ نزیکبونەوە و دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین لەناوچەکەدا."