عومه‌ر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 7 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان زیاتر له 2.5 تریلیۆن دینار بوه. ده‌شڵێت: له مانگی ته‌موزی رابردو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له داهاته‌كاندا هه‌بوه كه نزیكه‌ی 560 ملیار دینار بوه.
ئاوێنه: عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وت، به ئه‌لیكترۆنیكردنی خاڵه گومرگییه‌كانی ده‌روازه سنورییه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان له‌ڕێگه‌ی تۆڕی سیستمه‌كه‌وه به ده‌سته‌كه‌یان له به‌غدا، بەشداربوە لە هێنانەئارای وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێکانیزمەکانی پشکنین و چاودێریدا، چونکە سەرجەم مامەڵە و زانیارییەکان کەوتونەتە ژێر پشکنینی ئەلکترۆنی ناوەندییەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەمە هاوکاربوە لە ئاشکراکردنی دەیان سەرپێچی، کە لە سەروی هەمویانەوە حاڵەتەکانی دەستکاریکردنی پێناسەی کەلوپەلەکان بوه بە مەبەستی خستنەژێر بڕگە گومرگییەکان کە ڕسوماتیان کەمترە لەوەی بە یاسا دیاریکراوە، کە ئەمەش یەکێکە لەو ڕێگایانەی دەبێتە هۆی خۆدزینەوە لە دانی ڕسومات و بەهەدەردانی سامانی گشتی".
وتیشی "ئەنجامەکانی ئەم سیستەمە تەنها لە لایەنی داراییدا كورت نه‌بوه‌ته‌وه، بەڵکو درێژبوەتەوە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە هاتنەژورەوەی کەلوپەلی قەدەغەکراو یاخود پێچەوانەی ڕێنمایی و یاسا بەرکارەکان."
ئاشكراشیكرد، داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر له (2.5) تریلیۆن دینار بوه‌و تەنیا لە مانگی تەموزدا نزیكه‌ی (560) ملیار دینار بوه.
وتوشیه‌تی، ئه‌مه‌ش قەبارەی ئەو وەرچەرخانە نیشان دەدات کە بەسەر سیستەمی کارکردن‌دا هاتوە، لەگەڵ ئەو هەوڵانەی دراون بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی دەوڵەت و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان."