سەرۆکی حکوومەتی عێراق، عەلی زەیدی، لە وتارێکدا رایگەیاند کە رۆژی ٣٠ی ئەیلوول عێراق سەروەریی تەواوەتی خۆی رادەگەیەنێت و جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی نابێتە سەرچاوە یاخود وێستگەیەک بۆ دروستکردنی کێشە و ئازاردانی وڵاتانی تر.
ئاوێنە: ئەم لێدوانانەی سەرۆکوەزیران لە میانەی بەشداریکردنی بوو لە مەراسیمێکی وەقفی سوننە، کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئاب بە بۆنەی یادی مەولوودی پێغەمبەرەوە بەڕێوەچوو. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە مەبەست لە دیاریکردنی ئەو وادەیە، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە خاکی عێراقدا.
بەپێی رێککەوتن و پلانی دیاریکراو، بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلوولدا تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە و لە هەمان کاتدا پرۆسەی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان (میلیشیاکان) دەست پێبکات، بەڵام عەلی زەیدی لە چوارچێوەی وتارەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە پرسی چەکدانانی ئەو گرووپانە نەکرد.