حکومەتی عێراق زیاتر لە 31 ملیار دۆلاری یەدەگی بۆ مووچە ڕاکێشاوە
  2026-08-25     

بەپێی زانیارییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، قەبارەی یەدەگی دراوی بیانیی وڵات دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینوە و لە 109 ملیار دۆلارەوە بۆ 77 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کەم بووەوە، کە تێیدا بڕی 31 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ڕاکێشراوە و زۆرینەی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران خەرج کراوە.

ئاوێنە: نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا ڕای گەیاند کە ئەم کورتهێنان و دابەزینە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کاریگەرییەکانی داخستنی گەرووی هورمز و پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە هەیە، کە قەیرانی ئابووریی وڵاتی خستووەتە قۆناغێکی سەختەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، جەختی لەوە کردەوە کە بانکی ناوەندی بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات سەقامگیریی ئابووری بپارێزێت و بەڕێوەبردنی تەندروستیانەی نەختینەی وڵات بۆ بەردەوامیدان بە دابەشکردنی مووچە مسۆگەر بکات.

لای خۆیەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، ئاماژەی بەوە دا کە بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان، مانگانە پێویست بە 8 تریلیۆن دینار دەکات و بژێوی نزیکەی 10 ملیۆن مووچەخۆر لەسەر ئەو پارەیە بەستراوەتەوە.

پێشتر وتەبێژی حکوومەتی عێراقیش ڕەوشەکەی بە "قەیرانی دارایی سەخت" وسف کردبوو و ڕوونی کردبووەوە کە حکوومەت بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە گشتییەکان مانگانە پێویستی بە نزیکەی 10 تریلیۆن دینار هەیە، لە کاتێکدا داهاتی نەوتی وڵات تەنیا لە دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار زیاترە. ئەم جیاوازییە گەورەی نێوان داهات و خەرجییەکان، کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر خشتەی کاتیی دابەشکردنی مووچە و بووەتە هۆی دواکەوتن و ناڕێکی لە پێدانی مووچەکاندا وەک ئەوەی پێشتر ڕێکخرابوو.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×