فایه‌ق زێدان و بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لەسەر چارەنووسی یاسایی و چەکداریی گروپەکان کۆدەبنەوە
  2026-08-26     

ئەمڕۆ چوارشەممە، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێشوازی لە جۆشوا هاریس، بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا تاوتوێی رێکارە دادوەری و یاساییەکانی قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە عێراق کرد، کە بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵدا جێبەجێ بکرێت.

ئاوێنە: ​بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دیدارەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەو رێوشوێنە یاسایی و دادوەرییانەی دەسەپێنرێن بەسەر ئەو گروپ و لایەنانەی کە لە دوای وادەی دیاریکراوەوە بەردەوام دەبن لە هەڵگرتنی چەک و ئامادە نین چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.

​لەلایەکی دیکەوە، حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی ئەم دۆسیەیەوە رایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا، خاڵی سەرەکی و روونی کارنامەی حکومەتە، هاوکات سەرۆک وەزیرانیش لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ئەم پابەندییەی دووپات کردووەتەوە.

​وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ گەیشتن بە وادەی ٣٠ی ئەیلوول، ئەو هۆکارانەی ببوونە پاساو بۆ دروستبوونی کوتلە چەکدارەکان لە نێوخۆی وڵاتدا کۆتاییان دێت. ناوبراو رێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی چەکی وەک "گەڕانەوەیەکی سروشتی بۆ دەسەڵاتی دەوڵەتی دەستووری" پێناسە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵات دەبێت تەنها لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانیدا بێت. هەروەها روونیکردەوە کە لە ئێستادا حکومەت لە گفتوگۆی ئەرێنیدایە لەگەڵ فراکسیۆنەکان بۆ داڕشتنی میکانیزمێکی جێبەجێکار بە مەبەستی سنووردارکردنی چەک، و پێشبینی دەکرێت پێش هاتنی ٣٠ی ئەیلوول لەسەر ئەم پرسە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

​لە چوارچێوەی هەوڵە سیاسی و ئەمنییەکاندا، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ئێستادا راستەوخۆ سەرپەرشتیی دانوستانەکان دەکات لەگەڵ پێنج گروپی چەکدار کە پێکهاتوون لە: (نووجەبا، کەتائیبی سەیدولشوهەدا، کەتائیبی حزبوڵای عێراقی، سەرایا ئەولیا دەم و ئەسحابولکەهف) بە مەبەستی رادەستکردنی چەکەکانیان بە حکومەت.

​ئەم جووڵانە لە کاتێکدایە کە پێشتر سێ لە گەورەترین کوتلە چەکدارەکانی عێراق، کە بریتی بوون لە لیواکانی سەرایا سەلام بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، عەسائیب ئەهلی حەق، و لیواکانی ئیمام عەلی بە سەرۆکایەتی شیبل ئەلزەیدی، چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت کردووە و بە فەرمی تێکەڵبوونی خۆیان لە کایەی مەدەنی و سیاسیدا راگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×