بانكی ناوه‌ندیی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ دراوێكی نوێیان به‌بێ سفره‌كانی سه‌ری چاپ كردبێت، ده‌شڵێت، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له داهاتودا بۆ لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دینار، پێویستی به چه‌ندین قۆناغی یاسایی و ته‌كنیكی هه‌یه.
ئاوێنه: بانکی ناوەندیی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانانه كردوه كه له هه‌ندێك له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه سەبارەت بەوەی گوایا بانکەکەیان بڕێک لە دراوی نوێی عێراقی به‌بێ سفره‌كان سه‌ری چاپ کردوەو وه‌ك ئاماده‌كارییه بۆ مامه‌ڵه پێوه‌كردنی.
وتوشیه‌یت، لەم بارەیەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەم هەواڵانە پشتیان بە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نەبەستوە و ڕەتی دەکەینەوە بانکەکە هیچ دراوێکی نوێی عێراقیی بێ سفر چاپ کردبێت.
وتوشیه‌تی، هاوکات هەر پڕۆژەیەکی داهاتو کە پەیوەندیدار بێت بە دووبارە ڕێکخستنەوەی بڕەکانی دراو یان لابردنی سفرەکانی سه‌ر دراو و له حاڵه‌تی بونی بڕیارێكی ره‌سمی له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌وه پێویستی به چەندین قۆناغی یاسایی و ڕێکاری و ته‌كنیکی هه‌یه‌و لە کاتی پەسەندکردنیدا لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی بانکەکە و دەزگاکانی تری ڕاگەیاندنەوە ڕادەگەیەنرێت له‌گه‌ڵ دیاریکردنی ماوەیەکی راگوزه‌ری گونجاو کە دەرفەت بە هاوڵاتییان، بانکەکان و دامەزراوەکان بدات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراوەکە بە شێوازێکی ئارام و ڕێکخراو، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی پارێزگاریی تەواو لە ماف و پابەندبونی دارایی هەموان.
بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە هاوڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن كردوه، ته‌نیا پشت به راگەیەندراو و کەناڵە فەرمییەکانی بانكه‌كه ببه‌ستن بۆ دەستکەوتنی زانیارییەکانی په‌یوه‌ست به سیاستی نه‌ختینه‌یی و پشت به هه‌واڵه ژمارە و زانیارییه بێ به‌ڵگه‌كه‌كان نه‌به‌ستن، چونکە بڵاوکردنەوەیان ڕەنگە ببێتە هۆی شڵه‌ژان یان زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە داراییەکانی هاوڵاتییان.