دوای کوژرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانیی بەغدا؛ عەلی زەیدی فەرمانی گەمارۆدانی ناوچەی دۆره‌ دەدات
  2026-08-27     

عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە كوشتنی فەرماندەكەی پۆلیسی بەغدا هاتە دەنگ و وتی، "حكوومەت لە كۆششەكانی بۆ سەپاندنی یاسا پاشگەز نابێتەوە".

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاب، عەلی زەیدی راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا سەرەخۆشی دەكات بۆ كوژرانی عەمید هيشام محەمەد تەلاع بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدا و خالید لەفتە كە پۆلیس بوو لەگەڵ فەرماندەكەی، لە كاتی لابردنی زێدەڕۆییەكانی ناوچەی دۆرەی بەغدا كوژران، ئەمە دوای ئەوە گرژیی لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە دروست بووبوو.

زەیدی لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێ‌، "بە دوای هەر كەسێكەوە دەبین یاری بە ئاسایشی نیشتمان و هاووڵاتییان بكات، بەرپەرچی هەر كەسێك دەدەینەوە هێرش بكاتە سەر موڵك و سامانی دەوڵەت".

هەروەها دووپاتی دەكاتەوە كە فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان كردووە، بۆ ئەوەی رێكارییەكان توند بكەن و ئابڵۆقەی ناوچەی رووداوەكە بدەن، ئەو كەسانە دەستگیر بکەن كە دەستیان لە تاوانەكەدا هەبووە.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×