عێراق و وه‌فدێكی باڵای ئه‌منیی و سه‌ربازیی سعودیه‌ تاوتوێی كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كان ده‌كه‌ن
  2026-08-27     

نوسینگه‌ی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازیی سعودیه‌ كردو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوره هاوبه‌شه‌كان و هاریكاریی هه‌واڵگریی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێشوازی لە وه‌فدێکی باڵای ئەمنیی و سەربازیی سعودیە کردو کۆبونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بە ئامادەبونی فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر شەمەری بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئەم کۆبونەوەیە وه‌ك تەواوکارییەک بوه‌ بۆ گفتوگۆ و دانوستانەکانی پێشوتر كه‌ له‌ ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ به‌ڕێوه‌چون له‌گه‌ڵ بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە ئەمنییە بەردەوامەکانی نێوان عێراق و سعودیە، "بەوپێیەی گفتوگۆکان سەرنجیان خستبوە سەر بەهێزکردنی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی سنورە هاوبەشەکان و چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەزگا هەواڵگرییەکان، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی دوقۆڵی."

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ئامادەبوانی کۆبونەوەکە جەختیان لە پەرۆشیی دولایەنە کردەوە بۆ چەسپاندنی میکانیزمەکانی کاری ئەمنی و پەرەپێدانیان، بە جۆرێک کە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەردو وڵات هەبێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×