کارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ دانوستانێك لهنێوان ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئێراندا لهئارادا نییه. لە کاتێکدا واشنتن سەرنجی لەسەر گوشاری ئابورییە بۆ سەر تاران، ئهو دهڵێت، وڵاتهكهی هێشتا هەمو بژاردەکانی لهبهردهمدایه.
ئاوێنه: کارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز وتیشی "ئامانجی یەکەمی سەرۆک ترەمپ دەستەبەرکردنی ئەوەیە کە ئێران نەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئهتۆمی و ئەمەش وەک خۆی دەمێنێتەوە... لەبەر ئەوە، ئۆپراسیۆنی داستانی توڕەییمان ئەنجامدا بۆ تێکشکاندنی سوپاکەیان. ئێستاش ئۆپراسیۆنێکمان هەیە... بۆ تێکشکاندنی ئابورییەکەیان".
لیڤیت وتیشی"لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لهئارادا نییه و ئەم ڕەوشەش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی سەرۆک هەست دەکات ڕەنگە ئهوان بێنه سهر مێزی دانوستان بە مەبەستی گەیشتن بە ئەنجام. ئێمە هێشتا ئەوەمان نەدیوە. بە دڵنیاییەوە، سەرۆک هێشتا هەمو بژاردەکانی لهبهردهستدایه و گەمارۆی دەریاییش بەردەوامه."