ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتکۆم له‌و كاته‌وه‌ی ده‌ستیان به گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر ئێران كردوه، هیچ كه‌شتییه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌مریكا نه‌چوه‌ته به‌نده‌ره‌كانی ئێران و له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه ده‌رنه‌چوه.
ئاوێنه: ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتکۆم له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا راشیگه‌یاند، تەنیا لەبەر هۆکاری مرۆیی ڕێگە بە کەشتییەکان دەدرێت بچنە بەندرەکانی ئێران یان لێیانه‌وه دەربچن.
به‌قسه‌ی كوپه‌ر، لە مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، هێزەکانی ئەمریکا "یارمەتی نزیکەی 1500 کەشتیی بازرگانییان داوە بۆ تێپه‌ڕین به گەروی هورمزدا؛ كه ئه‌و كه‌شتییانه به‌كۆ نزیکەی 750 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەڵگرتبو."
فەرماندەی سێنتکۆم جه‌ختیشی كرده‌وه، سوپای ئەمریکا بە سەرکەوتویی ئەو مینە دەریاییانەی پاککردونەتەوە کە سوپای پاسداران لە گه‌روه‌كه‌دا چاندبونی.
با این حال، تهران تأکید دارد که تنگه هرمز همچنان بسته است.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستاش ئێران جەخت دەکاتەوە کە گەروی هورمز هێشتا داخراوە.