بانکی ناوەندیی عێراق هەژماری 33 کەسایەتی و کۆمپانیا راده‌گرێت
  2026-08-28     

بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕیاریدا به راگرتن و‌ قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە باڵانس، سپاردە و هەژمارەكانی 33 کەسایەتی و کۆمپانیای ناوخۆیی، هاوکات سزای توندی بۆ ئەو لایەنانە دەستنیشان کردوە کە سەرپێچی لە بڕیارەکە دەکەن.

ئاوێنه‌: فه‌رمانگه‌ی یاسایی بانکی ناوەندیی عێراق له‌ نوسراوێكی ره‌سمیدا رایگه‌یاندوه‌، بەپشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی پێیاندراون و بەپێی ماددەی (٤٠) لە یاسای بانکی ناوەندیی عێراق ژمارە (٥٦)ی ساڵی ٢٠٠٤و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا، بڕیاردرا بە ڕێگەنەدان بە سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ 33 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا كه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌دا ناویان هاتوه‌.

لیستی قەدەغەکردن و سڕکردنەکە (١٤) کەس و (١٩) کۆمپانیای بازرگانی و ناوخۆیی له‌خۆگرتوه‌.

بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە بڕیاری سڕکردن و قەدەغەکردنی مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایانه‌ تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت و وتوشیه‌تی، هەر لایەنێکی دارایی سەرپێچی لەم ڕێنماییانە بکات، بەرپرسیارێتیی تەواوی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ.

 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×