بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی «فۆکس نیوز»، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڤیزای چوونەژورەوەی تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراقی هەڵوەشاندووەتەوە و ناوی خستووەتە لیستی چاودێریی فیدراڵییەوە، بەهۆی ئەوەی گومان دەکرێت تێوەگلابێت لە مەلەفەکانی گەندەڵی و ئاسانکاریکردنی دارایی.
ئاوێنە: ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم بڕیارە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان دێت لەسەر گرێبەستە حکومییەکان و بەفیڕۆچوونی سامان و پارەی گشتی لە عێراق، کە ناوی چەندین بەرپرسی دیکەی پێشووی عێراقیش لەو مەلەفانەدا هێنراوە و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) چاودێری دەکات.
هاوکات، ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا گومانیان لەسەر ڕۆڵی ناوبراو هەیە لە سەردەمی کارکردنیدا لە وەزارەتی دارایی، بەوەی چاوپۆشی کردبێت لە تێپەڕین و ڕۆیشتنی پارە و پشتیوانیی دارایی بۆ ژمارەیەک گروپی چەکدار، یان ئاسانکاریی کردبێت بۆ ئەوەی هەندێک لایەنی هەرێمی لە سیستەمی دارایی عێراق سوودمەند ببن.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا، تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز ئەوەی خستووەەڕوو کە لە ئێستادا تەیف سامی لە دەرەوەی خاکی عێراق دەژی.