سه‌عد مه‌عن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگه‌یاند، بکوژی عەمیده‌كه‌ی روداوەکەی ناوچەی دۆرەی به‌غدا ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: سه‌عد مه‌عن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "شانەی هەڵۆکان لە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان، دوای هەوڵێکی تەکنیکی و مەیدانی، بكوژی عەمیدو ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ڕوداوەکەی ناوچەی دۆرەیان دەستگیر کرد."
به‌پێی قسه‌ی سه‌عد مه‌عن، بكوژه‌كه ناوی محه‌مه‌د عه‌بدولمه‌جیده.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له‌كاتی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بۆ تێكدانی ئه‌و خانوانه‌ی به زیاده‌ڕۆیی له گه‌ڕه‌كی كه‌راره له ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غدا دروستكرابون، پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خاوه‌ن خانوه‌كان دروست بو. له ئاكامدا به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌فسه‌رێكی به پله‌ی عه‌مید و كارمه‌ندێكی پۆلیسی به‌غدا كوژران و چوار كارمه‌ندی دیكه‌ی پۆلیسی پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی به‌غدا برینداربون.