کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا ١٠ مەرجی بۆ چەکدانان راگەیاند و یەکێک لەو مەرجانەی ئەوەیە کە سوپای عێراق سنورەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتە دەست، جگە لەوەش داوا دەکەن سەربازانی تورکیا لە ناوەند وەدەربنرێن.
ئاوێنە: كه‌تیبه‌كانی سەید ئەلشوهەدای موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا مەرجەکانی خۆی کە ژمارەی 10 مه‌رجە راگه‌یاند و دەڵێت "پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت 'رێكخستنی چه‌ك'ە و به‌م مه‌رجانه ئاماده‌ین بۆ ئه‌م هه‌نگاوه:
ـ كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، به خاك و ئاسمان و ئاو و ئاسمانه‌وه...
ـ په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی و زامنكردنی مافی "جه‌نگاوه‌ر"ه‌كان له شه‌هید و بریندار..
ـ هێزه ئه‌منییه فیدراڵییه‌كان سه‌روه‌ریی ته‌واوی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو بستێك له خاكی عێراق بسه‌پێنن له‌وپه‌ڕی باكوره‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی باشور.
ـ سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی به‌رگریی ئاسمانی به سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو كه ته‌نیا به بڕیاری عێراقی كاربكات.
ـ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی و كۆتایهێنان به به‌هانه‌ی توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خاكی عێراق.
ـ كردنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا له خاكی عێراق.
ـ سوپای عێراق سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌ده‌ست و ئه‌مه بكرێت به ئه‌ركی تاقانه‌ی سوپای عێراق..
ـ كردنه ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له باكوری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێت به خاڵی هێرش بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
ـ بڕیاری دارایی و ئابووری عێراق له هه‌ژموونی ئه‌مریكا رزگار بكرێت..
ـ بڕیاری سیاسی عێراق له ئه‌مریكا رزگاربكرێت و كۆتایی به ده‌ستوه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بهێنرێت.