فایەق زێدان: عێراق لە پاڵ تاران دەبێت و بەرامبەر دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەوەستێتەوە
  2026-08-30     

سەرۆكی دەسەلاتی دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە پاڵ تاران دەبێت و بەرامبەر دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەوەستێتەوە.

فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ غوڵام حسێن موحسنی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و سەرۆكی دادگای باڵا كۆبووەوە.

ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی کردەوه، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاندووە، گەل و حكومەتی عێراق لە پاڵ گەل و حكومەتی ئێران دەوەستێت و ڕووبەڕووی ئەو دوژمنكارییە تاوانكارییە دەبێتەوە، كە ئیسرائیل و ئەمریکا دەیكەنە سەر ئێران.

فایەق زێدان ڕاشیگەیاند، عێراق هەرگیز هاوکارییەکانی ئێران لە ساڵی 2003 و لە شەڕی دژ بە تیرۆر لەیاد ناکات، هەروەها ئیدانەی جەنگی ئابووریی ئەمریکای دژ بە ئێران کردووە.

وتیشی: خوێنی شەهیدانی ئێران و عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر تێکەڵ بووە و ئەمەش بە شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس گەیشتە لوتکە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، کە هاوکاریی دادوەری نێوان ئێران و عێراق لە باوەڕێکی ڕەها بە پێویستی هاوکاری ستراتژیکی نێوان هەردوو وڵات سەرچاوە دەگرێت و جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنە دادوەرییەکانی نێوانیان کردووەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×