عێراق و تورکیا دەروازەیەکی نوێی سنووری لە فیشخابوور دەکەنەوە؛ موسڵ دەبێتە چەقی نوێی بازرگانی
  2026-09-08     

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا، ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی دەروازەیەکی نوێی سنووری لە ناوچەی فیشخابوور بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە. پڕۆژەکە لە ڕێگەی قەزای تەلەعفەرەوە دەبەسترێتەوە و بەپێی ئەو یاداشتەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کراوە، ئامانج لێی پشتگیریکردنە لە پڕۆژەکانی ژێرخان، گەشەپێدان و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە سنووری پارێزگای موسڵ.

ئاوێنە: ​لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی، محەممەد ئەهریس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەم دەروازە سنوورییە وەرچەرخانێکی گرنگ دەبێت لە زیادکردنی قەبارەی هەناردە و هاوردە و بەرزکردنەوەی داهاتە داراییەکانی عێراق. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە پڕۆژەکە وەک سەرچاوەیەکی نوێ بۆ جووڵەی کاڵا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کار دەکات، هاوکات دەبێتە پشتیوانێک بۆ دەروازەی سنووریی ڕەبیعە و پێگەی نەینەوا وەک ناوەندێکی سەرەکی بازرگانی لەنێوان عێراق و تورکیادا بەهێزتر دەکات.

​ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو کە گرێدانی ئەم دەروازە نوێیە بە پڕۆژەی ستراتیژیی «ڕێگەی گەشەپێدان»، پێگەی ئابووری و جیۆپۆلەتیکی عێراق بەهێز دەکات. ئەم هەنگاوە دەرگای فراوان لەبەردەم کەرتی گواستنەوە و ڕاکێشانی وەبەرهێنان دەکاتەوە، لە پاڵ ئەوەشدا دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت و بزوێنەری کەرتە جیاوازەکانی دیکەی ئابووری دەبێت.

​لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەهریس باسی لەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە بەشێکی بنەڕەتییە لە هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی فراوانکردن و بەهێزکردنی دەروازە سنوورییەکان و پەرەپێدانی تۆڕەکانی گواستنەوە، بە جۆرێک کە کارئاسانی دەکات بۆ گۆڕینی عێراق بۆ ڕێڕەوێکی سەرەکی و ستراتیژیی بازرگانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا.

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×