وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: نازانین شاندەکەی ئێران لە نیویۆرکەوە چۆن دەگەڕێنەوە
  2026-09-24     

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی زۆربەی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتان بۆ ئێران، کە پرسیاری لەسەر چۆنیەتی و ڕێگەی گەڕانەوەی ئەو شاندە دروست کردووە.

ئاوێنە: ​لەو چوارچێوەیەدا، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، وردەکاریی نوێی سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر شاندەکەی ئێران خستەڕوو.

​بە گوتەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە ٢٣ی ئەیلوولەوە ڕێکارەکان توندتر کراون و ئاستەنگی گەورە بۆ سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە ئاستی جیهاندا دروست بووە. بێسێنت ئاماژەی بەوە دا کە لەسەدا ٨٠ بۆ ٩٠ی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران هەڵوەشێندراونەتەوە، هەر بۆیە دڵنیا نییە لەوەی شاندەکەی ئێران لە نیویۆرکەوە چۆن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

​سەبارەت بە سروشتی سزاکان، سکۆت بێسێنت ڕوونی کردەوە کە ڕێکارەکان گشتگیرن؛ ئەگەر فڕۆکەکانی ئێران لە هەر فڕۆکەخانەیەکی جیهاندا بنیشنەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک سووتەمەنییان پێ بدرێت، یان خزمەتگوزاریی نیشتنەوەیان بۆ دابین بکرێت. هاوکات بڕیارەکە فرۆشتنی بلیت بەو هێڵانەش قەدەغە دەکات.

​لە کۆتاییدا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند، هەر کەس، لایەن، یان فڕۆکەخانەیەک سەرپێچی ئەم ڕێنماییانە بکات و خزمەتگوزاری بە فڕۆکەکانی ئێران بدات، ڕاستەوخۆ سزادەدرێت و لە سیستەمی دارایی دۆلاری ئەمریکی بێبەش دەکرێت.

زۆرترین بینراو
كچه‌ خوێندكارێكی 10 ساڵان له‌ خوێندنگه‌یه‌كی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا
بڕیارەکانی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
سزاکانی ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ چەندین وڵات پەکدەخات؛ تاران پەیامێکی دیپلۆماسی ئاراستەی سعودیە دەکات
پزیشكیان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌: هیچ كه‌س به‌ته‌نیا خاوه‌نی ئاسایش نابێت
ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ سێ سیناریۆی سەربازی دژی ئێران دەکات
دەم پارتی: لە ڕۆژانی داهاتودا چاوەڕوانی پێشهاتی گرنگ دەکەین بۆ چه‌كدانان
حکومەتی هەرێم: ​قەرزی کۆنی کارەبا یان بە داشکاندنەوە بیدەوە یان دەبێتە قیستێکی ناچاری
بە تۆمەتی "دەوڵەمەندبوونی نایاسایی"؛ سزای ٧ ساڵ زیندانیکردن بەسەر پەرلەمانتار ئەشواق سالم سەپێندرا و دەست بەسەر سامانەکەیدا گیرا
زه‌یدی و تره‌مپ هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له‌پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
زه‌یدی و ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا سه‌ربازگه‌ی باشیك راده‌ستی عێراق بكه‌نه‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×