نوسینگه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی له گفتوگۆدان تا هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه عێراقییه‌كان بتوانن گه‌شتییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌به‌ر ئه‌و ڕێكارانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا گرتونیه‌تیه‌به‌ر سه‌باره‌ت به گه‌شته‌كانی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی ئێران بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌وانه‌ش فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، حكومه‌تی عێراق خه‌ریكی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی بۆ به‌ده‌ركردنی هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق له‌م ڕێكارانه، به شێوه‌یه‌ك كه ڕێگه بدات به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری پزیشكی، خوێندن، سه‌ردانه ئایینییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق كار ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وامبونی قه‌یرانه‌كان دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ گفتوگۆ و دانوستان تا گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه كۆتایی به قه‌یران و ململانێكانی ئێستا بهێنێت، به جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌كه بێنێته‌دی."