دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران به‌مزوانه خۆی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌و نرخی نه‌وتیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت. ده‌شڵێت، شه‌وی رابردو بڕێكی پێوانه‌یی نه‌وتیان له گه‌روی هورمز گواستۆته‌وه كه زیاتر بوه له‌وه‌ی كه پێش جه‌نگ ده‌گوازرایه‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "نرخی نەوت دادەبەزێت. هه‌ركه ئێران خۆی دا بە دەستەوە و جه‌نگه‌كه كۆتایی هات نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌زێت، كه ئه‌مه‌ش به‌م زوانه روده‌دات و هەمو نرخەکانی دیکەش دادەبەزن."
ئه‌و وتیشی، نرخەکانی خۆراک لە سەردەمی بایدنه‌وه زۆر دابەزیون. به‌نزیكه‌یی هەمو نرخه‌كان زۆر دابەزیون. یەک شتتان لەبیر بێت: نەوت ئێستا کەمتر گرانە بە بەراورد بە سەردەمی ئیدارەی بایدن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێمە بڕێکی زۆر لە نەوت ده‌گوازینه‌وه. دوێنێ شەو بڕێکی پێوانەییمان لە نەوت لە گه‌روی هورمزەوە گواسته‌وه، زۆر زیاتر بو لەوەی پێش جەنگەکە ده‌گوازرایه‌وه.