دۆناڵد تره‌مپ، رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت ئه‌وان جه‌نگی ئێران به‌زویی ده‌به‌نه‌وه‌و نرخی سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له وته‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه كه "ئێران هیچ کاتێک چەکی ئەتۆمی به‌ده‌ست ناهێنێت. ئێمە زۆر بە زویی ئەو جەنگە دەبەینەوە، ئەوە کۆتایی پێدێت و نرخەکانی سوته‌مه‌نیش بەشێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن. "
وتیشی "ئێمە سەردەکەوین. تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە منەوە هەبێت، ئه‌م جه‌نگه به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت ده‌به‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر به‌زویی روده‌دات."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئەگەر دەتانەوێت ئاژاوە و کارەساتێک ببينن، له ئێرانییه‌كان بگه‌ڕێن با شارێک بە چەکی ئەتۆمی لەناوببه‌ن. من تەنیا باسی ئیسرائیل و ناوچه گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەم، بەڵکو لێگەڕێن بە چەکی ئەتۆمی لە ئێمەش بده‌ن. بۆ هەمو ئەو کەسە بێئەقڵانەی کە پێیان وایە ئەوە ئاساییە، من چاره‌یان دەکەم. ئەوان شێتن، هیچ گومانێکی تێدا نییه. ئەوان خەڵکێکی زۆر شێتن. من هەمیشە ئەوەیان پێ دەڵێم. دەڵێم: 'ئێوە شێتن' بەڵام ئەوان نابێت ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئێمە خراپترین هەڵاوسانمان هەبو لە مێژودا. هەڵاوسانەکە زۆر دابەزیوە و بەرەو خوارەوە دێت. كاتێك ده‌بینن بەم نزیکانە چی ڕودەدات و هه‌ر كه ئەو جەنگە کۆتایی دێت، ده‌بینن هەڵاوسان بە تەواوەتی بنبڕ و لەناودەچێت."
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگی ئێرانی نه‌كردایه بۆ راگرتنی ئه‌و وڵاته، "ئیسرائیل ئێستا دەسڕایەوە، هیچ ئیسرائیلێک نەدەما، هیچ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێک نەدەما، پاشان موشەک و بۆمبەکان دەستیان دەکرد بە هاتن بەرەو ڕوی ئێمە و بەرەو ڕوی ئەوروپا. من ئه‌وه‌م ڕاگرت."