"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
  2026-10-04     

دو په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وردبینی له‌ لیستی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا ده‌كرێت و به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات.

ئاوێنه‌: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ روداوی راگه‌یاند"دابەشکردنی موچە لە عێراق بەردەوامە، ئەگەر لیستەکە سبەی بگات وردبینی تێدا دەستپێدەکات و ئەم هەفتەیە هەم وردبینی هەم دابەشکردنی موچە لە عێراق تەواو دەبێت."

د. جەمال کۆچەر وتیشی: "بە ئەگەرێکی زۆرەوە خەرجکردنی پارەی موچەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتو."

هاوكات زیرەک تەیار زێباری، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "دابەشکردنی موچە لە عێراق بەردەوامە و دو رۆژی دیکە تەواو دەبێت، سبەی دوای ئەوەی لیستی موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ راستەوخۆ وردبینی تێدا دەستپێدەکات".

سەبارەت بە کاتی خەرجکردنی پارەی موچە، زێباری وتی "ئەم هەفتەیە وردبینی و دابەشکردنی موچەی عێراق تەواو دەکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتو."

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە لیستی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەباتە بەغدا بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و سبەی دوشەممە بە فەرمی رادەستیان دەکات.

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×