مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاته گفتوگۆی ناوێت، به‌ڵكو ئامانجی روخاندنی رژێمی ئێرانه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه پێشوازی كردوه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیاو تێیدا باسی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه دۆخی هه‌ستیاری ئێستایان كردوه.
پزیشكیان وتویه‌تی، کێشەی ئیمە لەگەڵ ئەمریکادا ئەوەیە کە هەر جارێک دێینە سەر مێزی گفتوگۆ، دەستبەجێ جەنگمان بەسەردا دەسەپێندرێت. تا ئێستا سێ جار دوای گفتوگۆ هێرشیان کردوەتە سەرمان و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەوان بە دوای گفتوگۆوە نین، بەڵکو ئامانجیان ڕووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
پزیشکیان وتوشیه‌تی: کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار ڕاستگۆیی خۆی لە بواری چالاکییە ئەتۆمییەکاندا سەلماندووە و زۆرترین چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە جیهاندا پەیوەندیدار بووە بە وڵاتی ئێمەوە؛ بەم حاڵەشەوە، ئەمریکا بە بانگه‌شه‌ی درۆ، ئێرانی خستووەتە ژێر فشارەوە.