میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، داواکاریی دەستپێکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەرلەمان تۆمارکراوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد ڕەشیدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند "داواکاریی لێپرسینەوە لە عێراقچی لە سیستەمی پەرلەمان تۆمار کراوە، بەڵام هێشتا بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نەنێردراوە و هێشتا نەخراوەتە ناو بەرنامەی دانیشتنی گشتیی پەرلەمان".
ئەمیر حوسێن ثابتی، نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران، یەکێکە لە داواکارەکانی لێپرسینەوە لە عێراقچی و لەکاتێکدا ئەم داواکارییەی تۆمارکردووە، کە وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا لە نیویۆرک کردووە و، بەوتەی ئەو "بێ مۆڵەتی ڕێبەری ئێران" ئەنجام دراوە، "هەڵەیەک" بووە و بەهۆیەوە داواکاریەکەی تۆمارکردووە. هەروەها ڕەخنەگرانیش دەڵێن؛ گفتوگۆکانی عێراقچی و نێردراوی ئەمریکا لەگەڵ شورای ئاسایشی نیشتمانی ئێران هەماهەنگ نەکرابوون.