دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران بهمزوانهو به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت، كۆتایی دێت.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، لەگەڵ نەتانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل قسه‌ی كردوه‌و "ئەوەی لە 7ی تشرینی یەکەمدا رویدا ترسناک بو."
وتیشی"ململانێ لەگەڵ ئێرانبه هه‌ر رێگایه‌ك بێت بەمزوانە کۆتایی دێت."
جه‌ختیشی كرده‌وه "زۆر بە توندی رووبەڕوی ئێران دەبینەوە."
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئێران لە دۆخێکی سەختدایە، نرخی نەوتیش دادەبەزێت."
دوپاتیشیكرده‌وه كه پێویستە ڕێگری لە ئێران بکەن کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. وتیشی، ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە هەڕەشەی لە جیهان دەکرد.