مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له گفتوگۆدان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له مێزی دانوستان و گفتوگۆ ناكشێته‌وه. سه‌رۆكی روسیاش ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌ر كارێك بكات بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئێران.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، شه‌وی رابردو، مه‌سعود پزیشكیان له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له توركمانستان كۆبوه‌ته‌وه.
پزیشكیان وتویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لە گفتوگۆداین، بەڵام هەر جارێک کە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ دەکەین، دیسانەوە هێرش دەکەنەوە، بەڵام ئێمە لە مێزی دانوستان و گفتوگۆ ناکشێینەوە.
وتوشیه‌تی، ئێمه چه‌ند پێشنیارێكمان خستوبونهڕو، ئەمریکییەکانیش چه‌ند پێشنیارێكی نوێیان خستنه‌ڕو. لەسەر ئەم پێشنیارانە پێداچونه‌وه‌ی خۆمان ئەنجام داوە. بڕیارە دوای ته‌واوكردنیان، لە ڕێگەی ئەو نێوەندگیرانەی کە هەن دابنیشین و کۆبەندییان بۆ بکەین.
سه‌رۆك كۆماری ئێران به پوتینی وتوه، وەک چۆن ئێوە دژایەتی تاك جهمسهریتان کردوە، دەبێت جیهان و ئەو ناوچەیەی تێیدا دەژین بەرەو فره جه‌مسه‌ری بڕوات و نابێت ڕێگە بدەین تاك جه‌مسه‌ری لە جیهاندا بڵاوببێتەوە.
پزیشكیان وتوشیه‌تی، ئەمریکا هەوڵ دەدات سیاسەت و بۆچونەکانی خۆی بەسەر هەمو وڵاتاندا بسەپێنێت. ئێستاش خه‌ریكه سیاسه‌ته‌كانی نێوخۆی ئه‌مریكا بەسەر وڵاتانی دیکەدا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه جه‌نگ كۆتایی بێت و مافه‌كانی گه‌لی ئێمه له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ره‌چاو بكرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت بابهتهكان به تاكلایه‌نه به‌ره‌وپێش بچن، ئه‌مه نایه‌ته‌دی.
به‌پێی میدیای روسیاش، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پوتین به مه‌سعود پزیشكیانی وتوه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌ر كارێك ئه‌نجام بدات بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئێران.
سه‌رۆكی روسیا وتویه‌تی، "ئێوه هه‌ڵوێستی ئێمه ده‌زانن، لای خۆمانه‌وه ئاماده‌ین هه‌ر كارێك كه له ده‌ستمان بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه بیكه‌ین."
پوتین هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئێمه ده‌زانین ئێران هه‌وڵی راسته‌قینه ده‌دات بۆ كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه، شه‌ڕێك كه به‌بێ هیچ خه‌تایه‌كی ئێران، ده‌ستیپێكرد."
تره‌مپ به‌رله‌وه له په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ ئێران له گفتوگۆی بهرههمداردان و جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس كه له 3ی 11ی 2026 به‌ڕێوه‌ده‌چن، هیچ هێرشێك ناكه‌نه سه‌ر ئێران.