ترەمپ: گەمارۆی دەریاییمان خستووەتە سەر گەرووی هورمز و جەنگی ئێران بەمزوانە کۆتایی دێت
  2026-10-09     

لە نوێترین لێدوانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵێک پێشهاتی نوێی لەسەر قەیرانی وزە و ململانێکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران خستەڕوو. سەبارەت بە قەیرانی دیزڵ، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەواڵی گرنگیان پێیە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی بە شێوەیەکی بەهێز کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە دەکات. لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرکەوتوو بووە لە ڕێگریکردن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، و پێشبینیشی کرد کە بەم نزیکانە نرخی سووتەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

ئاوێنە: لە ڕووی سەربازی و ئەمنییەوە، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ئەو جەنگەی لەگەڵ ئێراندا هەیە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا و بە جۆرێک لە جۆرەکان کۆتایی دێت، و ئاشکراشی کرد کە ئەمریکا توانای ئەوەی هەیە بە هەر یەکێک لە بژاردەکان کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ترەمپ ڕایگەیاند کە هێزەکانیان گەمارۆیەکی دەریایی توندیان بەسەر گەرووی هورمزدا سەپاندووە و ڕێگە بە هیچ جووڵەیەکی چوون و هاتن بۆ ناو ئێران و دەرەوەی وڵاتەکە نادەن. هاوکات لە لێدوانێکی بێپێشینەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئێستادا ئێران توانای سەربازیی لەدەستداوە و خاوەنی هیچ جۆرە سوپایەک، هێزێکی دەریایی و ئاسمانی، یان سیستەمێکی بەرگریی دژە فڕۆکە نەماوە.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەو گەمارۆ توندە، ترەمپ ئاماژەی بە بەردەوامیی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمزەوە کرد و ئاشکرای کرد کە تەنها لە ڕۆژی ڕابردوودا ٢٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بەو گەرووەدا تێپەڕیوە. بە وتەی ناوبراو، ئەم بڕە زۆر زیاترە لەو قەبارەیەی کە پێشتر و تەنانەت پێش هەڵگیرسانی جەنگیش بەو ناوچەیەدا تێپەڕیوە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×