دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا بۆ گه‌لی ئیسرائیل پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ نیامین نه‌ته‌نیاهو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌و وڵاته‌دا راده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاره 27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئیسرائیلی كردوه، وتویه‌تی "نەته‌نیاهو سەرۆک وەزیرانێکی جەنگاوەری مەزن بوە و هاوبەشێکی مەزنتر بوە بۆ ئاشتی لە ڕوبەڕوبونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێران كه 51 ساڵه دروشمی "مەرگ بۆ ئیسرائیل، مەرگ بۆ ئەمریکا! ئێمە شەیتانی بچوک و شەیتانی گەورە لەناودەبەین" به‌رزكردۆته‌وه، ته‌نیا پرسی كات بو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه "شومانه"ی جێبه‌جێ بكات، "بەڵام بە شێوازێکی سیستماتیک لێیاندرا، چ لە ڕوی سەربازی و چ لە ڕوی داراییەوە، ئه‌گەر ڕێبازەکەیان بە خێرایی نه‌گۆڕن، ئه‌وا بەمزوانە ئه‌كه‌ركه تەواو دەکەین."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەگەر ئیسرائیل بوه خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی "هه‌ڵه" جگە لە نه‌ته‌نیاهو، ئەوا ئەمریکا ناچاره به‌ته‌نیا خۆی به ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه له‌دژی ئێران هه‌ڵستێت و وتوشیه‌تی "ئه‌مه‌ش شتێكه من حه‌ز ناكه‌م روبدات."
تره‌مپ دوباره ستایشی نه‌ته‌نیاهوی كردوه‌و وتویه‌تی "نەته‌نیاهو، بەهێز، ئازا و زیرەک بوە لە ڕوبەڕوبونەوەی دژایەتییەکی یەکجار گەورەدا كه ته‌نانه‌ت به‌شێكی ئه‌و دژایه‌تییه‌ش له‌ناوخۆی ئیسرائیله‌وه بوه. سەرباری هەمو ئەوانەش، ئەو خۆڕاگر بو و لە ڕاستیشدا گەشەشی کرد! من چاودێری نه‌ته‌نیاهوم کردوە لە دژوارترین کاتەکاندا، له بارودۆخی وه‌هادا هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی لەژێر گوشاردا ده‌چه‌مێته‌وه، بەڵام نه‌ته‌نیاهو نه‌كه‌وت، بەڵکو لە ڕاستیدا بەهێزتر بو و تا ئەمڕۆش به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەمە ئەو جۆرە هاوبەشەیە کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیلی داوادەکات، ئه‌و وڵاته‌ی کە ئەمریکا كاری زۆری بۆ کردوە."
ئه‌و وتوشیه‌تی "تکام وایه ئه‌م په‌یامه وه‌كو پشتیوانی ته‌واوه‌تی و ره‌های من وه‌ربگرن بۆ نه‌ته‌نیاهو لە کێبڕکێی داهاتوی هەڵبژاردنەکاندا بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. نه‌ته‌نیاهو هەرگیز بێئومێدتان ناکات."