وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، داشکاندن لە سزای بەسەرچونی ڤیزاو نشینگەی بیانییەکان به‌ڕێژه‌ی 75% دەکرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌نرداوێكدا وتی، بەفەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم، بڕیاردرا بە داشکاندن بە ڕێژەی 75% لە سزای بەسەرچونی ڤیزاو بەسەرچونی نشینگەی بیانییەکان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەپێی فه‌رمانه‌كه له 15ی ئه‌م ناگه ده‌رچوه ئەو بیانییانەی کە بە فەرمی و لە ڕێی ڤیزاوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیژاکانیان درێژبکەنەوە، یاخود نەیانکردۆتە نشینگە، یان نشینگەیان هەبوە و بەسەرچوە، تا 31ـی کانونی یەکەمی 2026 لەکاتی سەردانکردنییان بۆ یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە تەنیا 25%ـی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتن کە لە ڕێنماییمان ژمارە (1ی ساڵی 2021) هاتوە، لێیان وەردەگیرێت.