عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به پشت به‌ستن به ئامارێك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا به به‌های 11 ملیار دۆلار موشه‌كی ته‌نیا بۆ به‌رگریكردن له ئیسرائیل به‌كارهێناوه.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامارێكی كۆكراوه له‌لایه‌ن ستیفن سێملەر، توێژه‌ری بواری سیاسه‌تی ئه‌منی و به‌رگریی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاندوه، ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا، "11 ملیار دۆلاری له پاره‌ی باجده‌رانی ئه‌مریكی بۆ موشه‌ك خه‌رج كردوه بۆ به‌رگریكردن له خاكی ئیسرائیل."
وتوشیه‌تی "ئه‌مریكا بۆ به‌رگریكردن له ئیسرائیل زیاتر له ئیسرائیل موشه‌كی رێگریكاری به‌كارهێناوه."
عراقچی پێی وایه په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكاو ئیسرائیل "پەیوەندییەکی هاوبه‌ش نییه، بەڵکو پەیوەندییەکی مشەخۆرانەیە."
ستیفن سێملەر، كه هاوكات هاودامەزرێنەری پەیمانگای چاکسازیی سیاسەتی ئەمنییه و دوێنێ پێنجشه‌ممه ئه‌و ئاماره‌ی بڵاوكردۆته‌وه له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی، ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی نێوان ئۆكتۆبه‌ری 2023 بۆ سێپته‌مبه‌ری 2026، 609 موشه‌كی بالیستی رێگریكاری بۆ به‌رگریكردن له خاكی ئیسرائیل ته‌قاندوه كه ئه‌وه‌ش زیاتره له‌و موشه‌كانه‌ی كه ئیسرائیل خۆی بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌كاریهێناون.
ئاماره‌كه‌ی ستیفن سێمله‌ر ته‌نیا ئه‌و موشه‌كه رێگریكارانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌مریكا بەکاری هێناون بۆ بەرگریکردن لە خاکی ئیسرائیل و ئەو موشه‌كانە ناگرێتەوە کە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەکارهاتون.
ستیفن سێمله‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كه، پشتی به‌ستوه به داتاكانی کڕینی پەنتاگۆن، گۆڕانكارییه نێوخۆییه‌كان له بودجه‌ی په‌نتاگۆن، هەواڵگریی سەرچاوە کراوە و راپۆرته میدیاییه‌كان.