داتاکانی چاودێریکردنی جوڵەی کەشتییەکان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نیشانی ده‌ده‌ن کە یەکەم باری گازوایلی روسی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌دوای ڕێککەوتنه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردو سه‌رۆكی ئه‌مریكاو روسیا.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی داتاکانی کۆمپانیای چاودێریی دەریایی کپله‌ر، كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری گازوایلی روسیا لە ڕێگادایە بەرەو نیویۆرک.
ئه‌مه یه‌كه‌م باره كه ڕەوانەی خاکی ئەمریکا دەکرێت دوای ئه‌وه‌ی كه دونالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەرەتای ئه‌م مانگه‌دا رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی داتاكان كه‌شتییه‌كه بە ناوی "ئاگیۆی فانێندز" بە ئاڵای ماڵتاوە ده‌ستی به‌جوڵه كردوه‌و ئه‌مڕۆ هەینی لە نزیک هێلسینکی بینراوە و بەپێی نێردەری سیستمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیی کەشتییەکان، دوا ئامانجی كه‌شتییه‌كه گه‌یشتنه به نیویۆرک.
بەپێی داتاکانی کپله‌ر، ئەم كه‌شتییه نزیکەی 300 هەزار بەرمیل گازوایلی لە وێستگەی نەوتی پریمۆرسك لە روسیا بارکردوە.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا كه بڕیاره له سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتودا به‌ڕێوه‌بچن، به‌شێ: لە سزاکانی سه‌ر روسیای هەڵوەشاندونه‌تەوە و ڕەزامەندیی لەسەر ڕێککەوتنێک بۆ هاوردەکردنی گازوایلی ڕوسی بۆ بازاڕی ئەمریکا دەربڕیوە. ئەم هەنگاوەی تره‌مپ ڕوبەڕوی ڕەخنەی ئوکرانیا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئەم وڵاتە بوەتەوە.