له سایه‌ی زیادبونی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌و هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌روی هورمز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌وڵه‌تی ئیمارات رایگه‌یاند، به‌هۆی دزه‌كردنی نه‌وت له كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگره‌وه، كه‌ناراوه‌كانی ئوم ئه‌لقیوه‌ینی وڵاته‌كه‌یان داخستوه.
ئاوێنه: لەگەڵ زیادبونی گرژییەکان لە ناوچەکە و هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە گەروی هورمز، ئه‌مڕۆ هەینی دەوڵەتی ئیماراتی دزەکردنی نەوتی لە كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگره‌وه لە کەناراوەکانی خۆی ڕاگەیاند.
وه‌زاره‌تی گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگەی ئیمارات لە راگیه‌ندراوێكدا وتی، ئاگاداری دزەکردنی نەوت بونەتەوە لە كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگره‌وه کە کاریگەریی لەسەر کەناراوەکانی ئوم ئەلقیوەین لە باکوری دوبه‌ی هه‌بوه.
وەزارەتەکە وتوشیه‌تی، تیمەکان دەستبەجێ دەستیان بە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردن، ته‌وقدان، پاککردنەوە و بوژاندنەوەی ژینگە کردوە، بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە لێکەوتە ژینگەیییەکان و کەناراوەکانی ئیماره‌تی ئومولقیوەین داخران.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی باکوری ئیمارات، لەوانەش دانیشتووانی بەشەکانی باکووری دوبه‌ی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسیان لەوە كرد کە بۆنی نەوتیان کردوە.
له هەفتەکانی ڕابردودا، ژماره‌یه‌ك هه‌واڵ لەسەر هێرشی بەردەوام بۆ سەر کەشتییەکان لە نزیک گەروی هورمز بڵاوکراونه‌ته‌وه. ئاژانسی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا لە 9ی تشرینی یەکەمدا بڵاویكرده‌وه کە کەشتییەک لە کەناراوەکانی ئیمارات بە موشەک پێکراوە کە بۆته مایه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌شتییه‌كه‌و دواتر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.